ناوم "محه مه‌د حه‌سه‌ن قادری"یه، به‌ڵام هه‌ر له کاتی له‌دایک بوونمه‌وه "مامه‌ند"یان پێ گتوومه و که‌واته ناوم "مامه‌ند"ه.

له ڕێکه‌وتی 25ی به‌فرانباری ساڵی 1341ی هه‌تاوی (15ی ژانویه ی 1963ی زاینی) له شاری شنۆ له‌دایک بوومه.
خوێندنی سه‌ره‌تاییم له قوتابخانه‌ی"حافز"ی ئه‌م شاره ته‌واو کردووه و سێ ساڵه‌ی ناوه‌ندیم له قوتابخانه‌ی غه‌زالی خوێندووه.
خه‌ریکی خوێندنی ساڵی سێهه‌می دواناوه‌ندی بووم که له زستانی ساڵی 1357 دا شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پاشایه تیدا سه‌رکه‌وت و دوای ساڵێک پشوودان دیپڵۆمم وه‌رگرت.
به تاریفی خۆم نه‌بێ، له هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندندا زیره‌ک بووم .

بۆ درێژه پێدانی خوێندن، له زانکۆ و په‌روه‌رده‌ی ماموستا (ته ربییه‌ت مووعه‌لیم) وه‌رگیرام، به ڵام خزمی خوێڕی و ئاشنای ئه‌حمه‌ق نه‌یانهێشت ئیزنی خوێندنم پێبدرێت (گوزینێش بکرێم) . هه‌ر بۆیه نه‌متوانی چیتر درێژه به خوێندن بده‌م.
ئاشنابوونم ده‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیات:
یه‌که‌م جار له رێگای ئه‌و چیرۆکه کرچ و کاڵه فارسیانه‌ی براگه‌وره‌م ده‌یهێنانه‌وه ماڵ، له‌گه ڵ ئه ده بیات ئاشنا بووم. ده‌مخوێندنه‌وه‌و چێژی تایبه‌ت به خۆمم لێ‌وه‌رده‌گرتن.
له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی گه‌لانی ئێران به شێوه‌یه کی جیددی ده گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی رێئالیسمی سۆسیالیستی ئاشنابووم .
دوای شه‌ش حه وت ساڵ، سه رقاڵی ئه م ئه‌ده‌بیاته ، خاڵی وه‌رچه‌رخانم بۆ ئه‌ده‌بیاتی راسته‌قینه و سه‌ربه‌خۆ،
ئه‌ده‌بیاتی هونه‌ری و داهێنه‌رانه، کاتێك بوو که هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستم له گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ده‌بیاته ئاشنای کردم . به واتایه‌کی دیکه توانیم ئه‌م توێکڵه‌ی له ده‌وری زه‌ینی خۆم ته نیبوومه‌وه، بدڕێنم و جیهانێکی گه وره‌تر و ڕه‌نگاوڕه‌نگ ببینم .
خوێندنه وه‌کانم هه موو به زمانی فارسی و به‌تایبه‌ت وه رگێڕانی رۆمان و چیڕۆک و شیعری رۆژئاوایی بوو .
هه‌ر له ساڵانی یه که‌می شۆڕشی ئێران له گه‌ڵ زمانی کوردی ئاشنا بووم و فێری رێنووس و خوێندنه وه‌ی نووسراوه‌کانی کوردی بووم، به ڵام به شێوه‌یه‌کی ته‌خه‌سوسی که‌بتوانم نووسراوه‌کانی (چیڕۆک ، رۆمان ، شیعر‌و وتار) بخوێنمه‌وه و بنووسم، ده‌بی بڵێم ئه ویش قه رزداری دۆستێکی دیکه‌ی خۆم و ئه‌نجومه‌نی ئه ده‌بی شنۆم که وه ک
قوتابخانه‌یه‌ک رایهێنام و ئێستاش به رده‌وام دوای هه‌شت ساڵ دامه‌زرانی ئه‌نجومه‌ن که خۆم یه کێک له
دامه‌زرێنه‌رانی بووم ، خه‌ریکی فێربوون و نووسینی ئه ده‌بیات به زمانی زگماکی خۆمم .
هه ر لێره وه سپاسی ئه و برایه‌م و ئه‌و دوو دۆسته به‌ڕێزانه و ئه نجومه‌ن ده‌که م که زۆر قه رزداریانم .