مانیفێستی(یه که می) کاری ئه‌م ماڵپه‌ڕه
به‌ڕێوه‌به‌ر : مامه ند قادری
ده سپێک:06/06/2008
- ئه‌م ماڵپه‌ڕه، ماڵپه‌ڕێکی سه‌ربه‌خۆیه.
- راگه‌هه‌نه‌رێکی ئه‌ده‌بیی گشتیه و خاوه‌نی سه‌لیقه‌یه‌کی تایبه‌ته.
- ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌ده‌بیه بریتییه له پشکنینی بوون و هه‌ستی له ناو زمانی هاوچه‌رخ و ده‌سته‌به‌رکردنی شک و دڕدۆنگی و نه‌بوونی قه‌تعییه‌ت له ئه‌ده‌بی مۆدێرن دا. ئه‌ده‌بێک که به که‌ره‌سته‌ی جیهان له زمان بدوێت و جیهانێکی به "زمان" ته‌نراو بخوڵقێنێت، نه‌ک زمان بکاته که‌ره‌سته‌ی باسکردنی جیهان و ده‌ربڕینی ئامانجه ئایدۆلۆژیایی و ئه‌خلاقیه‌کان. ئه‌ده‌بی ئه مڕۆ پیرۆز راگرتنی وشه و سه‌ربه‌خۆیی گێڕانه‌وه‌یه. زمان که‌ره‌سته نییه و بوونێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.
- ئه‌م ماڵپه‌ڕه پێشوازی له‌م بابه‌ت و به‌رهه‌مانه ده‌کات که ئه‌م ئامانجه‌ی سه‌ره‌وه ده‌پێکن و ده‌یانخاته سه‌رچاو. چاوه‌ڕوانی یارمه‌تی و هاوکاریی نووسه‌رانه.
- پێویسته بگوترێ، له راست ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی "شنۆ"دا که خۆم به قه‌رزداری ده‌زانم، سه‌باره‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه له به‌رانبه‌ر ئه‌نجومه‌ندا خۆم به بێ ده‌سته‌ڵات و ئه‌نجومه‌ن به خاوه‌ن‌ماڵ ده‌زانم.
- ئه‌م ماڵپه‌ڕه، پێچه‌وانه‌ی ماڵپه‌ڕه حه‌وتانه و رۆژانه و ئانلاینه‌کان به که‌یفی خۆی و له هه‌رکات و ساتێکدا بیهه‌وێت لاپه‌ڕه و بابه‌ته‌کانی ده‌گۆڕێت.
- هیوادارم به زووترین کات مانیفێستی دووهه‌م ئاماده بکه‌م. چونکه ئه‌گه‌ر خۆم بۆ داهاتوو ته‌یار نه‌که‌م، وادیاره هه‌ر هه‌ناسه‌ی رابردوو هه‌ڵده‌مژم و ده‌ریده‌ده‌مه‌وه.
- هه‌ڵه پیت‌چنی و رێنووسی و ته‌کنیکیانی سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ره ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌رخۆم.