هه‌ستی ئه‌وین

له‌ نیگات ژماردم ئه‌ستێره‌ی چاوانت
له‌ عه‌شقی پڕ له‌هه‌ستت بوومه‌ میوانت
به‌که‌مه‌ندی برۆت منت کرده‌ ئه‌سیر
به‌ شه‌مشیری مژۆڵت « رێ‌بین » بوو یه‌خسیر
به‌ چاوانی خومارت به‌ خونچه‌ی لێوت
به‌ هه‌ستی پڕئه‌وینت به‌ جوانی نێوت
منت شێت‌کرد به‌جارێک یاری ره‌زاسووک
نییه‌ به‌گ‌زاده‌ وه‌ک تۆ له‌شاری که‌رکووک

زاهیر ته‌ها (رێ‌بین شنۆیی)
ره‌شه‌مه‌ی 85        

«


۱ 

بینه‏رانی ئه‏مڕۆ : 149
سه‏رجه‏می بینه‏ران : 38731
Ofogh Rayaneh Web Design
هه‌موو مافه‌کانی بۆ ماڵپه‌ڕی مامه‏ند قادری پارێزراوه . داڕشتن و رێک خستن: کۆمپانی افق رایانه