له قامووسی ده‌فته‌رێکی نادیار
گه‌ڕان به‌دوای تۆدا
تۆ خه‌ونی ئه‌فسانه‌یی له رۆح
رۆح بوو به زه‌مه‌نێک پڕ له خۆزگه
به شوێن روخسارێک له تاریکی‌دا
ژیان له سه‌هۆڵبه‌ندانی هه‌ناسه‌دا به‌جێما
به‌هاره‌کان ێه‌که ێه‌که که‌ڵه‌که بوون
بزه، داگیرسانی مۆمێک تا .... "با"
کانیاوی خۆزگه‌کان لێوڕێژ
ژماره‌یه‌ک تا ..... سیفر
نوسه‌ر : فه‌تاح محه‌مه‌دنیژاد (رێباز)
شنۆ 1387ی هه‌تاوی