جه‌ژنه،جه‌ژنی کوردستانه،جه‌ژنی نه‌ورۆزه - به تیشکی ئاگر ده‌نووسم: جه‌ژنه پیرۆزه
پیرۆزبایی خۆم، به‌بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆزی پیرۆز،پێش‌که‌ش به‌هه‌موو دۆستان و میوانانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، ده‌که‌م و هیوای سه‌رکه‌وتن و ساڵێکی پڕ له خۆشی‌تان بۆ ئاواته‌خوازم. (مامه‌ند)
هه‌ر به‌م بۆنه پیرۆزه، ئه‌م شیعره‌ی پیره‌مێردی نه‌مرتان پێش‌که‌ش ده‌که‌م:
نه‌ورۆز
ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆز هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشی و به هاته‌وه
چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه پێ‌په‌ست بوو تاكو پار
هه‌ر خوێنی لاوه‌كان بوو گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار
ئه‌و ڕه‌نگه سووره‌بوو كه له ئاسۆی بڵندی كورد
موژده‌ی به‌یانی بۆ گه‌لی دوور‌و نزیك‌ده‌برد
نه‌ورۆز بوو ئاگرێكی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه
لاوان به عشق ده‌چوون به به‌ره‌وپیری مه‌رگه‌وه
ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌و‌ق ئه‌داته‌وه
تا ئێستا ڕووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گولـله سنگی کچان‌بێ له هه‌ڵمه‌تا
پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن‌و گرین
نامرن ئه‌وانه‌ی وا له‌دڵی میلله‌تا ده‌ژین