(ئه‌م چیرۆکه له نووسینی کاک عه‌لی سۆهرابییه که ده‌قه‌که‌ی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاو بۆته‌وه.)
ره‌نگه بۆ خوێنه‌ری پرۆفێشناڵ و پیشه‌یی هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی چیرۆک بۆی ده‌رکه‌وێ خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی چ‌جۆره چیرۆکێکه. گێڕانه‌وه‌یه‌کی ته‌واو ده‌روون‌ئاڵۆز و نا باوه. که وایه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره چیرۆکانه پێویستین به خوێندنه‌وه‌یه‌کی ده‌روون‌کۆڵی (روان‌کاوی) هه‌یه.
ره‌خنه‌ی ده‌روون‌کۆڵی یان ده‌روون‌شیکارانه، خوێنه‌ری له‌گه‌ڵ توێژه‌کانی ژێر ده‌ق رووبه‌ڕوو ده‌کات.شێوه‌یه‌ک که به‌تێگه‌یشتنێکی قووڵ له ده‌ق و که‌سایه‌تیه‌کانی‌مان ده‌گه‌یه‌نێت.