
هه‌موو ساڵێ له‌م سه‌روبه‌ندانه‌دا چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندنی گرینگ‌ترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی جیهان، خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی نۆبێل له‌لایه‌ن ئاکادێمیای سۆئێد ده‌بم.
هه‌ر که‌سێک هۆگری ئه‌ده‌بیات بێت، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه چه‌ند کاندیدای شایانی وه‌رگری ئه‌م خه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌و منیش هه‌موو ساڵێک چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنی کاندیداکانی خۆمم.
ته‌نیا من نیم که به‌ربژاری خۆم بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته له به‌رچاو ده‌گرم، به‌ڵکو زانکۆ و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه ئه‌ده‌بیه‌کان، ماڵپه‌ڕه‌کان، رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان و زۆر شوێنی دیکه‌ش لیسته‌ی به‌ربژارانی خۆیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه، یان سه‌باره‌ت به چه‌ند ناوێک راپرسی له‌ناو کۆڕه ئه‌ده‌بیه‌کان‌دا ده‌که‌ن. زۆر جاران له‌سه‌ر ده‌ستنیشان‌کردنی به‌ربژارێک گره‌ویش ده‌کرێت.