سێبه‌ری خه‌مۆکیه‌کی قووڵ
ره‌نگه که‌م که‌س هه‌بن وه‌ک من له خۆیان بترسن. ئه‌رێ..... له‌خۆیان. من له‌خۆم ده‌ترسم. زۆریش ده‌ترسم. نازانم له ترسی خۆم روو له کوێ که‌م. بچمه کوێ خۆم له‌وێ نه‌بم؟ ترس له خۆ، خه‌رابترین ترسه.
ئه‌وه نه یه‌که‌م جار و نه ده‌یه‌م جار بوو که له بێده‌نگی نیوه‌شه‌ودا به ده‌نگی لرفه و خیسکه و جارجاره‌ش قاقای خۆم وه‌خه‌به‌ر ده‌هاتم. تارمایی خۆم له‌وبه‌ر په‌نجه‌ره‌که‌وه ده‌دیت، به چاوی پڕ له خوێن و لووت و گوێی بڕاوه‌وه که به ده‌ستم گرتبوون.