نازانم
له راستیدا ئه‌مه رێک‌ترین قسه و تاقانه‌ترین راستیه که‌ده‌زانم.
نازانم ده‌خه‌ونمدابوو که ناوونیشانی ئه‌م ده‌ست‌نووسه‌یان‌دا به من و له وشیاری، له بینایه‌کی کۆنی رووبه‌ری داپۆشراو به مێوێکی پێچه‌ڵاوپێچ و هه‌زار ساڵه، دیتمه‌وه، یان وه‌خه‌به‌ر بووم و جوانی ژنێک گێژ و مه‌نگی کردم هه‌تا هه‌مووشتێکی له خه‌ون‌دا ببینم.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌زانم که ئه‌م ده‌ست‌نووسه به چه‌شنێکی نهێنیانه پێوه‌ندی به ژنێک وه‌هه‌یه که هه‌رچه‌ند ده‌که‌م تێناگه‌م و من ده‌مهه‌وێ تێبگه‌م. تێبگه‌م ئه‌و ژنه کێیه، و بۆ بیری ساتێک به‌رم نادات و هه‌موو چاره‌ڕه‌شی من ئه‌وه‌یه که ته‌نیا هیوام ده‌ست‌نووسێکه که هیچ شتێک‌نییه و له‌لایه‌کیشه‌وه هه‌ست ده‌که‌م ئه‌وم نه‌نووسیوه‌ته‌وه، به‌ڵکوو تێیدا ژیاوم.