« خۆکوژی دیارده‌یه‌کی دزێوی کۆمه‌ڵایه‌تییه و ئه‌م رۆژانه بۆته باو و نه‌ریتێکی مه‌ترسی‌دار »
به‌ده‌م نووسینی وتاره‌که ژنێکی لاوی باڵابه‌رز هێدی و له‌سه‌ره‌خۆ له ده‌فته‌ری رۆژنامه وه‌ژوورکه‌وت و پاش روانین و سه‌رنج‌دان به هه‌موو که‌لێن و قوژبنی ژووره‌که له‌سه‌ر کورسیه‌ک دانیشت و داوای هاوکاری کرد.
- تکایه فه‌رموون چ‌کارێک له‌ده‌ستی من دێت؟
- هاتوم بڵێم به‌ره‌به‌یانی یه‌کێک له‌م رۆژانه له گۆڕه‌پانی شار ژنێک خۆی‌له‌سێداره ده‌دات. هاتوم بڵێم ئێوه‌ش بزانن و وه‌کو رۆژنامه‌وانێک ئه‌رکی خۆ‌و به‌جێ بهێنن. داخوازی ئه‌وه‌تان لێده‌که‌م له لاپه‌ڕه‌ی هه‌وه‌ڵی رۆژنامه‌که‌ت به هێڵێکی درشت بنووسی « ژنێک له گۆڕه‌پانی شار خۆی خنکاند. »
- خۆخنکاندن؟ ئه‌ویش له گۆڕه‌پانی شار؟ چ مانایه‌کی هه‌یه؟ ده‌کرێ بفه‌رموی بۆ خۆی ده‌کوژی؟
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک له‌سه‌ر لێوه‌کانت ده‌نیشێ و چاوه‌کانت خومار بۆ سوچێکی په‌نجه‌ره‌که ده‌گوازترێته‌وه. زۆر به‌تێڕادیوی خۆ خڕده‌که‌یه‌وه و ده‌ڵێی : قه‌ده‌رێکه بۆته مۆد.
- مۆد؟ مۆدی چی؟ کێها مۆد؟